گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى پەیوەندى بە سەرۆکى نوێى ئێرانەوە کرد

2021.06.19 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى پەیوەندى بە سەرۆکى نوێى ئێرانەوە کرد

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێران، هیواى خواست کە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتى لە بوارەکانى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و ئابوریى و ئاسایش بەهێزتر ببن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (19ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، کازمى پەیوەندى بە ئیبراهیم ڕەئیسى، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێرانەوە کردووە و بەهۆى بردنەوەى هەڵبژاردنەوە پیرۆزبایى لێکردووە.

 

ئەوەش هاتووە، سەرۆک وەزیران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لە گرنگى بەهێزکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولا کردووەتەوە، هەروەها هیواى خواستووە هاریکارى زیاتر لەنێوان هەردوولادا هەبێت لە بوارە جیاوازەکاندا بەتایبەتى لە بوارەکانى ئابوریى، ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، بە جۆرێک ببیتە هۆى بەهێزکردنى سەقامگیرى هەردوو وڵات و ناوچەکە.

 

بەپێى بەیاننامەکە، لاى خۆشیەوە ڕەئیسى سوپاسى سەرۆک وەزیرانى عێراقى کردووە و ئاماژەى بە پەیوەندى لە مێژینەى نێوان هەردولا کردووە، سوربوونى وڵاتەکەشى بۆ گەشەپێدانى هاریکارى نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە، هەروەها کازمیشى بانگهێشتى ئێران کردووە لە نزیکترین دەرفەتدا.