ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی توشبووان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و مردن بەرزبووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئامارەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 203 توشبووی نوێ تۆمارکراون و 9 توشبووش گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا ڕۆژی پێشتر 458 توشبوون و 6 مردن تۆمارکرابوون.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٧٩ )
١. پشکنین: ( ٥٣٢٩ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: ( ٢٠٣ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: ( ٤٦٤ چاکبوون)
٤. ٤. مردن: ( ٩ مردن)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٣٢٩١٩ (٧٠٨٧٤٢ هەولێر، ٤٩٠٤٩٨ سلێمانی، ٨١٧٨٠٥ دهۆك، ١٥٨٧٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٩٣٧٩ (٥٤٥٠٤ هەولێر، ٥٨٤٩٧ سلێمانی، ٦٢٦٢٨ دهۆك، ٣٧٥٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٦٨١٩٠ ( ٥٢٤٦٤ هەولێر، ٥٢٣٢٢ سلێمانی، ٥٩٨٢٤ دهۆك، ٣٥٨٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٧٨٤ (٨٤٥ هەولێر، ٤١٥٤ سلێمانی، ١٧٦٥ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە)
مردن ٤٤٠٥ (١١٩٥ هەولێر، ٢٠٢١ سلێمانی، ١٠٣٩ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە)