گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چییە؟

ئەمریکا سیستمی بەرگریی موشەکی پاتریۆت لە عێراق دەکشێنێتەوە

2021.06.19 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا سیستمی بەرگریی موشەکی پاتریۆت لە عێراق دەکشێنێتەوە

ناس کورد -
ڕۆژنامەى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانى ئەمەریکییەوە ئاشکرای کرد، ئیدارەی بایدن بڕیارى داوە بە کشانەوەى هەشت سەکۆى سیستمی بەرگریی موشەکى باتریۆت لە چەند دەوڵەتێک لە نێویاندا عێراق و سعودیە و کوەیت و ئەردەن هەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە (19ى حوزەیرانى2021) لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، "ئیدارەى سەرۆک جۆ بایدن هەڵدەسێت بە کەمکردنەوەى سیستمی دژە موشەک لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە مەبەستى ڕێکخستنەوەى بوونى سەربازیی هێزەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە و چڕکردنەوەى هێزەکانى لە بەرامبەر ئاڵنگارییەکانی چین و ڕوسیا".

 

بەرپرسانى ئەمریکى ئاماژەیان بەوەش کردووە، "لە داهاتوودا پنتاگۆن هەشت سەکۆى موشەکى دەکشێنێتەوە لە وڵاتانى عێراق و کوەیت و ئەردەن و سعودیە، هەروەها سیستمی بەرگریی (ساد)یش لە سعودیە دەکشێنێتەوە، هەروەها کەمکردنەوەى کۆمەڵێک سەربازى پسپۆڕ لە ناوچەکە".


ئەوەش لە چوارچێوەى ئەو هەنگاوانەى ئەمریکادا دێت کە بڕیارە لە کۆتایی وەرزى هاویندا سوپاکەى بە تەواوى لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، وەک چۆن لە پایزى ڕابردوو هێزەکانى لە عێراق کەمکردەوە بۆ 2500 سەرباز.


بەرپرسەکان ئەوەشیان ڕوونکردەوە، "ئەم کەمکردنەوانە پێشتر ڕانەگەیەنراوە، لە ئەنجامى ئەو پەیوەندیە تەلەفونیەوە دێت لە 2ى حوزەیران کە لوید ئوستنى وەزیرى بەرگریی ئەمریکا بە محەمەد بن سەلمانیی جێنشینی سعودیەى ڕایگەیاندووە".

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دامەزراوە موشەکیەکانى باتریۆتى گواستەوە بۆ بنکەى عین ئەسەد لە عێراق لە ئەنجامى ئەو هێرشە موشەکیانەى ساڵى ڕابردوو لەلایەن ئێرانەوە کرایە سەرى لە وەڵامى کوشتنى قاسم سلێمانى لە نزیک فڕۆکەخانەى بەغداد.