ناس کورد-
دوو منداڵ، خوشک و برایەک، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاریان بوو کاتێک چەکدارێک ڕێک بە ڕاسەریانەوە تەقە لە کەسێکی تر دەکات لە شاری برونکس لە نیویۆرک، دیمەنەکە لەلایەن کامێرای چاودێرییەوە گیراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کچەکە تەمەنی 10 ساڵانە و براکەشی تەمەنی پێنج ساڵان، بە شێوەیەک ئازاریان پێنەگەیشت سەرباری ئەوەى چەندین فیشەک لە دەوروبەریانەوە تەقێنرا.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆییەکە، دوێنێ هەینی، 18ی حوزەیرانی 2021، چەکدارێک کە جلی ڕەشی تەواوی پۆشیوە شوێنی کەسێکی تر کەوتووە و لەناو شەقامەکەدا چەندین فیشەکی پێوە دەنێت.
کاتێک پیاوەکە دەیەوێت لە دەستی چەکدارەکە هەڵبێت و خۆی بکات بە دوکانێکدا، خۆی دەکێشێت بە دوو منداڵەکەدا و هەرسێکیان دەکەونە سەر زەوی، بەڵام چەکدارەکە واز ناهێنێت و چەندین فیشەک دەنێت بە پیاوەکەوە.
پیاوەکە دوو فیشەکی بەرکەوتووە، یەکێکیان لە پشتی و ئەوی تریان لە قاچی و هەر زوو گەیەنرایە نەخۆشخانە، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
Please Share@NYPDDetectives need your help identifying & locating the 2 men seen in this video shooting another man near 1551 Sheridan Ave. in the Bronx.
— NYPD NEWS (@NYPDnews) June 18, 2021
Yes, those are children with the victim, who were very fortunately not injured.
Call @NYPDTips at #800577TIPS with info. pic.twitter.com/jiQE9MdKep