گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەسەڵاتدارانى میسر رێگەیان نەدا وەسێتەکەى جێبەجێ بکرێت

تەرمى محەمەد مورسى بەخاک سپێردرا

2019.06.18 - 08:22
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمى محەمەد مورسى بەخاک سپێردرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- تەرمى محەمەد مورسى، سەرۆکى پێشووى میسر، بەپێچەوانەى وەسێتى خۆى لە یەکێک لە  گۆڕستانەکانى رۆژهەڵاتى شارى قاهیرە، بەخاکسپێردرا. . کەناڵى (سکاى نیوز)ى عەرەبى لەزارى پەیامنێرەکەیەوە بڵاوى کردەوە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە 18ى حوزەیرانى 2019) تەرمى محەمەد مورسى، سەرۆکى پێشووى میسر، بە ئامادەبوونى خانەوادەکەیى و پارێزەرەکانى و لەژێر گرتنەبەرى رێوشوێنێکى ئەمنى توندوتۆڵدا، لە یەکێک لە گۆڕستانەکانى رۆژهەڵاتى شارى قاهیرە، بە خاکسپێردرا. . ناشتنى مورسى لەو گۆڕستانە لە کاتێکدایە خۆى وەسێتى ئەوەى کردبوو کە لە زێدى خۆى لە گوندى عەدوە لە پارێزگاى شەرقییە، بنێژرێت. . پیشتریش عەبدوڵاى کوڕى محەمەد مورسى بە ئاژانسى هەواڵى (رۆیتەرز)ى وتبوو، دەسەڵاتدارانى میسر رێگە نادەن تەرمى باوکى لە گۆڕستانى خانەوادەکەیان لە گوندى عەدوە لە پارێزگاى شەرقییە، بەخاک بسپێرن". . ئاماژەى بەوەش کردبوو، وەک خانەوادە نازانین تەرمى باوکمان لە کوێیە، تاکە هۆکارى پەیوەندیکردنمان بە دەسەڵاتدارانى میسڕەوە لە رێگەى پارێزەرەکانەوە. . هەواڵى پەیوەندیدار: محەمەد مورسی لە دادگا کۆچی دوایی کرد
. دوێنێ (دووشەممە) تەلەفزیۆنی میسر ڕایگەیاند، محەمەد مورسی، سەرۆکى پێشوی میسر لەکاتی ئامادەبوونی لە دادگا جەڵتە لێیداوە و گیانى لەدەستداوە. . دەشڵێت، لەکاتی دادگایکردنەکەیدا لە کەیسی "سیخوڕیکردنی لەگەڵ قەتەر" دادوەر داوای لێکردووە وتەى هەبێت، بەڵام لەو کاتەدا جەڵتە لێیداوە و کۆچی دوای کرد. . هەواڵى پەیوەندیدار: محەمەد مورسی کێ بوو؟
. محەمەد مورسی ساڵی 1951 (68 ساڵ) لەدایکبووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2012دا بە پێنجەم سەرۆکى میسر لەسەر لیستى ئیخوان موسلمین هەڵبژێردرا، دوای ساڵێک و بە کودەتای عەبدولفەتاح سیسی لە دەسەڵات دورخرایەوە. . هەواڵى پەیوەندیدار: تەرمی محەمەد مورسی چۆن و لەکوێ دەنێژرێت؟
.