گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەڵەستین: حکومەتی ئیسرائیل ڤاکسینی ماوە بەسەرچووی بۆ ناردووین

2021.06.18 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
فەڵەستین: حکومەتی ئیسرائیل ڤاکسینی ماوە بەسەرچووی بۆ ناردووین

ناس کورد- 

حکومەتى فەڵەستین ڕێککەوتنێکى لەگەڵ ئیسرائیلدا بۆ ئاڵوگۆڕکردنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا ڕەتکردەوە، دەشڵێت، هۆکارەکەى ئەوە بووە کە ئەو ڤاکسینانەى ئیسرائیل ماوە بەسەرچوو بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینى (18ى حوزەیرانى 2021)  نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل و وەزارەتى تەندروستى و بەرگرى لەڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند، ئیسرائیل و فەڵەستین لەسەر ئاڵوگۆڕکردنى ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆنا ڕێککەوتوون کە ئیسرائیل یەک ملیۆن ژەم لە ڤاکسینەکان بداتە فەڵەستین کە ماوەکەى نزیکە لەبەسەرچوونى و لەبەرامبەریشدا چەند ژەمە فاکسنێکى فایزەر کە بۆ فەڵەستین لەلایەن کۆمپانیاکەوە دانراوە بدرێتە ئیسرائیل.



لاى خۆشیەوە ئیبراهیم مەلحەم، وتەبێژى حکومەتى فەڵەستین لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دواى ئەوەى لەلایەن تیمى هونەرى وەزارەتى تەندروستییەوە ئەو ژەمە ڤاکسینانە پشکنراون کە لەئیسرائیلەوە گەیشتوون دەرکەوتووە بەپێى ئەو ڕەچەتەیە نەنێردراوە کە لەڕێککەوتنەکەى هەردوولادا هاتووە.

 

وتووشیەتى، بۆیە حکومەتى فەڵەستین ڕەتیکردەوە ئەو ڤاکسینانە وەربگرێت کە ماوەکەى بەسەرچووە.