ناس کورد-
وتەبێژى پۆلیسى شارى زەیقار ڕایگەیاند، گەنجێک بەهۆى ئەوەى ڕێگەى نەدراوە ژنى دووەم بهێنیت خۆى کوشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فوئاد کەریم، وتەبێژى پۆلیسى زەیقار لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق (18ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو پۆلیسى فریاکەوتن لەبوونى دەمەقاڵێ و تەقە کردن لەگەڕەکێکى شارەکە هەواڵ پێدراوە، دواتر بەپەلە تیمێکى فریاکەوتنى شارەکە و گەیشتونەتە شوێنى ڕوداوەکە کە شەڕ دروستبووە بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتیەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کێشەکە لەنێوان دوو کەسدا بووە و کەسێکیش لەو میانەدا برینداربووە کە گولە بەر شانى کەوتووە، ئەوەش لەئەنجامى خۆکۆشتنى کەسێک دروست بووە.
وتەبێژى پۆلیسى شارەکە باسى لەوەش کردووە، بەپێى وتەى کەسوکارەکەى، هۆکارى خۆکوشتنى کەسەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەسوکارەکەى ڕەزامەند نەبوون ژنى دووەمى بهێنیت و ئەوەش بووەتە هۆى بێ ئومێدى و دواتر خۆکوشتنى لێکەوتووەتەوە.