گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ناوخۆ: ڕێگە مەدەن هونەرمەندانی بیانی کۆنسرێت ئەنجام بدەن

2021.06.18 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ناوخۆ: ڕێگە مەدەن هونەرمەندانی بیانی کۆنسرێت ئەنجام بدەن

ناس کورد- 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان داوای لەوەزارەتی ناوخۆ كرد، ڕێگە نەدات كۆنسێرت بۆ هونەرمەندانی بیانی لەهەرێم ئەنجام بدرێت بە بێ ڕەزامەندی وەزارەتەكەیان و سەرندیكای هونەرمەندان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا کە لە بەرواری (16ی حوزەیرانی 2021) دەرکراوە، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم، داوای لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە ڕێگە نەدات هونەرمەندانی بیانی لەهەرێم كۆنسێرت بكەن.

 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، " تەنها ڕێگە بەو هونەرمەدانە بدرێت، كە بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرت ڕەزامەندی وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیكای هونەرمەدان وەردەگرن."