گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوریا: تورکیا چەند بەشێکى خاکى سوریاى داگیر کردووە

2019.06.18 - 07:56
App store icon Play store icon Play store icon
سوریا: تورکیا چەند بەشێکى خاکى سوریاى داگیر کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى سوریا، رایگەیاند " تورکیا چەند بەشێکى لە خاکى سوریا داگیر کردووە و لە چەند ناوچەیەک بوونى هەیە کە دەبوو سوپاى سوریاى لێبووایە". . وەلید موعەلیم، وەزیرى دەرەوەى سوریا، وڵاتى تورکیاى بە دەستێوەردان لە کێشە نێوخۆییەکانى وڵاتەکەى تۆمەتبار کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە تورکیا لە چەند بەشێکى خاکى سوریا بوونى هەیە کە مافى سوپاى سوریایە لەو شوێنە و جێگایانە بوونى هەبێت. . موعەلیم، جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، وڵاتەکەى ناخوازێت لەگەڵ سوپاى تورکیا لە ئیدلب لە باکورى سوریا، رووبەڕووى سەربازى ببێتەوە. . وتەکانى موعەلیم لە میانەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا بوو کە لەگەڵ هاوتا چینییەکەى لە شارى پەکین، ئەنجامیدا و هۆشدارى دایە سەرجەمى ئەو هێزە بیانییانەى کە لەسەر خاکى سوریان کە بەزوویى خاکى سوریا جێبهێڵن. . روونیشیکردەوە، ئیدلب پارێزگایەکى سوریایە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانى ئەو پارێزگایە لەناو دەبرێن. .