ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیك گوندى گۆپاڵ له قهزاى خهبات، گەنجێك لە ئاوی زێی گەورەدا خنكا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر (هەینی 18ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، گەنجەكە لە كاتی مەلەكردندا لە زێی گەورەدا خنكاوە و لەئێستادا تیمەكانیان بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن.
گەنجەكە تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی تەیراوەی هەولێر بووە، هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.