گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە کەلار گەرمتر بووە’’

بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمارکرا.. بزانە گەیشتە چەند

2021.06.18 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمارکرا.. بزانە گەیشتە چەند

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەر شاری سلێمانی تۆمارکراوە و تەنانەت لە کەرکوک و کەلاریش کە دوو ناوچەی گەرمەسێرن گەرمتر بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (هەینی 18ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "لە سەنتەری شاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکرا بەرێژەی 44 پلەی سیلیزی، لە کاتێکدا لەناوجەرگەی گەرما و سەنتەری شارەکانی کەرکوک و کەلار 42 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،" بەدوایدا لە سەنتەری پارێزگای ھەڵەبجە 43 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە." 

 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە سبەینێ شەممەوە پلەکانی گەرما زیاتریش بەرزدەبنەوە و شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕوو لە هەرێم دەکات.