گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وردەکاریی هاتنی لیژنەیەک لە بەغداوە بۆ هەرێم سەبارەت بە داهاتەکان

2021.06.18 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی هاتنی لیژنەیەک لە بەغداوە بۆ هەرێم سەبارەت بە داهاتەکان

ناس کورد- 

لیژنەیەکی وردبینیی بەغداوە لە ھەرێمی کوردستانیانە و ئەندامێکی لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو لیژنەیە وردبینی لەداھاتی نانەوتی ھەرێم دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی (هەینی 18ی حوزەیرانی 2021) بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاند، "ماوەی ھەفتەیەکە لیژنەیەکی باڵای وردبینی لە بەغداوە ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی وردبینکردن لە داھاتی نانەوتی وەک دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکات کارەکانی ئەو لیژنەیە لەوردبینی کردنی داھاتە نانەوتییەکان کۆتایی ھات، ئەوا راپۆرتێک بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی عیراق بەرزدەکەنەوە، بۆ جێبەجێکردنی ماددەی  11ی لەیاسای بودجەی گشتی عیراق.

 

لە چەند ڕۆژی ڕآبردوودا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە ناردنی پشکی شەش مانگی ڕابردووی هەرێم کە دەکاتە ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار، ئەوەش بە واتای 200 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک.