ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (18ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 458 توشبووى نوێ بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە سلێمانى لەسەر ئاستى هەرێم زۆرترین توشبوون و گیانلەدەستدانى بە کۆرۆنا تۆمارکردووە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٧٨ )
١. پشکنین: ( ٧١٦٥ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: ( ٤٥٨ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: ( ٥٣٧ چاکبوون)
٤. ٤. مردن: ( ٦ مردن)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٢٧٥٩٠ (٧٠٧٥٤٥ هەولێر، ٤٨٩١٥٨ سلێمانی، ٨١٥٠١٣ دهۆك، ١٥٨٧٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٩١٧٦ (٥٤٤٨٤ هەولێر، ٥٨٤٤٠ سلێمانی، ٦٢٥٠٢ دهۆك، ٣٧٥٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٦٧٧٢٦ ( ٥٢٣٣٤ هەولێر، ٥٢٠٨٥ سلێمانی، ٥٩٧٢٧ دهۆك، ٣٥٨٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٠٥٤ (٩٥٦ هەولێر، ٤٣٤١ سلێمانی، ١٧٣٧ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە)
مردن ٤٣٩٦ (١١٩٤ هەولێر، ٢٠١٤ سلێمانی، ١٠٣٨ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٨ی حوزەیران ٢٠٢١