گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

محەمەد مورسی کێ بوو؟

2019.06.17 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد مورسی کێ بوو؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەسەڵاتدارانی میسر بڵاویانکردەوە، ڕۆژی دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2019، محەمەد مورسی، سەرۆکی پێشوو لەکاتی ئامادەبوونی دانیشتنێکی دادگادا تایبەت بە دۆسیەی سیخوڕی لەگەڵ وڵاتی قەتەر، لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دوایکرد. . محەمەد مورسی، لە یەکەم هەڵبژاردنی دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی سەرۆکی پێشووى میسر حوسنی موبارەک بوو بە یەکەم سەرۆکی مەدەنی، پاش ئەوەی ئەو وڵاتە لە 23ی تەموزی 1952وەوە سەرۆکە یەک لەدوای یەکەکانی حوکمی سەربازییان کردووە. . محەمەد مورسی لە 20ی ئابی 1951 لە گوندی عەدوەی سەر بە پارێزگای شەرقییە لە بنەماڵەیەکی هەژاری جوتیاردا لەدایکبووە، کوڕە گەورەی ئەو خێزانە بووە، خاوەنی دوو براو سێ خوشک بووە. . قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی لە قوتابخانەیەکی پارێزگای شەرقییە تەواو کردووە، دواتر چووەتە قاهیرە بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، دواتر لەساڵی 1975 بۆ 1976 لە ڕیزەکانی سوپادا خزمەتی سەربازی کردووە. . لە 30ی تشرینی دووەمی ساڵی 1978 هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی سێ کوڕو کچێکە، لە ساڵی  1975 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریدا لە زانکۆی قاهیرە بەدەستهێناوە، لە ساڵی 1982دا بڕوانامەی ماستەر و دواتر دکتۆرای لە زانکۆی باشوری کالیفۆرنیا بەدەستهێناوە. . دواتر گەڕاوەتە میسر و لە زانکۆی قاهیرە بووەتە ڕاگر و مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی ئەندازیاری، هەروەها بووەتە مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا لەنێوان ساڵانی 1982 بۆ 1985. . .