گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

توێژینەوەیەک کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر سپێرمی پیاوان دەستنیشان دەکات 

2021.06.18 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر سپێرمی پیاوان دەستنیشان دەکات 

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، ڤاکسینی کۆرۆنا بەهیچ شێوەیەک کاریگەری نابێت لەسەر پیتاندنی پیاوان و نابێتە هۆکاری کەمکردنەوەی ژمارەی سپێرمەکان و زیانگەیاندن پێى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕی هەواڵی "سی. ئێن. ئێن"ی ئەمەریکی (18ی حوزەیرانی 2021) بڵاوی کردەوە، توێژینەوەیەکی زانستی پەیمانگای "شیکاگۆ"ی ئەمەریکا پسپۆر لە زیادبوونی مرۆڤ ئاشکرای کردووە "تاقیکردنەوە لەسەر کۆمەڵێک پیاوکراوە دوای وەرگرتنیان دوو ژەمە ڤاکسنی جۆری ڤایزەر و مۆدیرنا، دەرکەوتووە، ڤاکسینەکە هیچ کاریگەری لەسەر جۆر، ژمارە و کۆاڵێتی سپێرمەکانیان نەبووە".

 

دێڤید کۆهین،بەڕێوەبەری پەیمانگا ئەمەریکییەکە لەو بارەیەوە وتوویەتی "ئێستا بەڵگەی تەواومان لەبەردەستدایە کە پیاوان ئاسودە دەکات و لەدڵەڕاوکێی ڕزگاریان دەکات، کوتان بەڤاکسینەکانی کۆرۆنا، کاریگەری ئەوتۆی نییە لەسەر کەمکردنەوەی سپێرمەکان".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "توێژینەوەکە لەسەر 45 پیاو کراوە کە تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 31 ساڵاندا بووە ، لەماوەی 70 ڕۆژدا دوو ژەمە ڤاکسینیان پێ دراوە و دواتر دەرکەوتووە هیچ گۆڕانکارییەک لەسەر ژمارە و شێوازی جوڵەی سپێرمەکان نەبووە".

 

رامای سامی، بەشداربووی توێژینەوەکە لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە "بۆ ئەوەی زیاتر لە ئەنجامی توێژینەوەکە دڵنیابینەوە، دەبێت توێژێکی دیکە لە پیاوان و لەتەمەنی جیاوازدا بخەینە ژێر تاقیکردنەوەوە".

   

ئاشکراکردنی ئەو توێژینەوەیە لە کاتێکدایە کەپێشتر کاریگەری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر پیتاندنی پیاوان، مشتومرێکی سەختی لە نێوان زانایان دروست کردبوو، گوایە توشبوونی پیاوان بە کۆرۆنا دوچاری گرفتی نەخوازراویان دەکاتەوە و کارگەری نەرێنی دەبێت لەسەر رێژەی پیتاندنیان و ژمارەی سپێرمەکانیان.

 

بەپێى توێژینەوەیەکى زانکۆى "جۆستۆس لیپیچ جیسینى" ئەڵمانیا، لەکاتى توشبوونى پیاوان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا پەتاکە کاریگەرى خراپ دەکاتە سەر خانە زیندەکانى ناو سپێرمی پیاوان، لەڕووى جوڵە و ڕەنگ و پیتاندنەوە،

توێژینەوەکەش کەوتووەتە بەر ڕەخنەى پسپۆڕان.  ژمارەیەک لەشارەزایان کە بەشدارى توێژینەوەکەیان نەکردووە گومانیان لەسەر ئەو ئەنجامە خێرایانە هەیە کە توێژینەوەکە پێیگەیشتووە و هۆشدارى گشتاندنى ئەنجامەکەشى دەدەن. 

 

دکتۆر چانا یاسینا، پزیشکى پسۆڕى ئەندامى زاوزێ و نەخۆشییەکانى نێرینە لە زانکۆى ئەمپریاڵ کۆلێدجى لەندەن ڕاى پێچەوانەى هەیە و  دەڵێت، دەکرێت هەر نەخۆشییەک بەهۆى ڤایرۆسى ئەنلفۆنزا یاخود هەر ڤایرۆسێکى تر ببێتە هۆى دابەزینى ژمارەى خانەی زیندووی ناو سپێرمی پیاوان بۆ ماوەیەکى کاتى و تەنانەت هەندێ جار بیگەیەنێتە خاڵى سفر بۆ ماوەى چەند هەفتەیەک یاخود چەند مانگێک.

 

دواتر بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکان ئەوەش دەرکەوتووە، ئەوانەى کە تووشى ڤایرۆسەکە بوون دووچارى هەوکردن و شەکەتى خانە زیندووەکانى ناو سپێرمی پیاوان بوون و ڤایرۆسەکە کاریگەرى خراپى لەسەر جوڵە و شێوەکەیان داناوە. 

 

توێژینەوەکەش گەیشتووەتە ئەو خاڵەش کە کاریگەرى ڤایرۆسەکە بۆ سەر سپێرمی پیاوان بە توندبوونى پەتاکەوە دەبەسترێتەوە و بەشێوەیەکى جیاواز ئەو ڕۆڵە دەبینێت.