ناس کورد-
ماڵپەڕی دەرەجی لوبنانی بڵاویكردەوە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران زیاتر لە دامەزراندنی سەرۆكەوە نزیكە و یەكلایی بووەتەوە بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕەكە لە شیكارێكدا كە شارەزای كاروباری ئێران "بادیە فەحس" نووسیویەتی و "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە ( 18 حوزەیرانی 2021) باس لەوە دەكات رێبەری شۆڕشی ئێرانی و سوپای پاسداران نەخشەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی داڕشتووە و نیمچە یەكلاییە بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی دەزگای قەزایی.
شیكارەكەی دەرەج باس لەوەش دەكات بەپێی ئاماژە و داتای سەنتەرەكانی ڕاپرسی رێژەی بەشداری دەنگدەران لەم هەڵبژاردنە 32% تێپەڕ ناكات لەناو شارەكان و لە گوندەكاندا دەچێتە دەوروبەری 42% و بەرێژەی 60% یەكلاییە بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ (هەینى) دەیان هەزار بنکەى دەنگدان دەرگاکانى بەڕووى دەنگدەرانى ئێران کردەوە و پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە دەستى پێ کرد.
پڕۆسەى دەنگدانەکە لە کاتژمێر 7ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ دەستى پێ کردووە و هەتا ناوەندى شەو بەکاتى نێوخۆیى ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و لە هەر 31 پارێزگاکەى ئەو وڵاتەدا و لە 66 هەزار و 800 بنکەى هەڵبژاردن دەنگ دەدرێت.
لەهەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە 59 ملیۆن و 310 هەزار هاووڵاتى مافى دەنگدانیان هەیە.
لەپاش دەستپێکردنى پڕۆسەکە بە چەند خولەکێک عەلى خامنەیى رابەرى باڵاى ئێران وەک یەکەم دەنگدەرى هەڵبژاردنەکە دەنگیدا و لە لێدوانێکدا داواى لە هاووڵاتیان کرد بە شێوەیەکى بەرفراوان بەشدارى لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.
لە هەڵبژاردنەکەدا هەریەک لە ئیبراهیم رەئیسى و موحسین ڕەزایى و ئەمیر حسێن زادە و عەبدولناسڕ هیمەتى کێبڕکێى بردنەوەى پۆستى سەرۆکایەتى کۆمارى ئەو وڵاتە دەکەن.
چاودێرانى سیاسى لەو بڕوایەدان لەو چوار کاندیدە، رەئیسى چانسى بردنەوەى هەڵبژاردنەکەى هەیە.