گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دابەزینى دۆلار نرخى زێڕى بەرزکردەوە 

2021.06.18 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
دابەزینى دۆلار نرخى زێڕى بەرزکردەوە 

ناس کورد-

ئەمڕۆ (هەینی) نرخی زێڕ لەبازارەکانیی جیهان بەرزبوەوە و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە  1781.96دۆلار، ئەوەش بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار و زیادبونی ڕێژەی هەڵاوسان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکانى هەواڵى جیهان (18ی حوزەیرانی 2021) بڵاویان کردەوە "ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەڕێژەی 0.5 % بەرزبوەوە و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە  1781.96دۆلار".

 

ئێدوارد میر، شیکەرەوە لەدامەزارەوەی" ئەی دی ئاندئێف مان کاپیتاڵ مارکتس"ی ئەمەریکی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند "ئەنجومەنی یەدەکی فیدڕاڵی ئەمەریکا، پێشبنی نوێی خستووەتەڕوو لەبارەی نرخی زێر".

 

دەشڵێت،"سەرباری ئەو بەرزبوونەوەیە، بەڵام بەراورد بەمانگی ئازاری رابردوو بەهای زێر دابەزیوە".

 

وتیشی "پێشبینی ناکرێت لەماوەی داهاتوودا بانکی ناوەندی ئەمەریکا سەرباری بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەسەندن و بوونی ژینگەیەکی هەڵئاوساوی، جارێکی تر نرخی سو زیاتر بکات، بۆیە پێدەچێت لەماوەی داهاتوودا نرخی ئەو کانزایە زیاتر جێگیربێت و بەرەو بەرزبوونەوە بڕوات".