گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕوسیا جۆرە بنێشتێک وەک ڤاکسینى کۆرۆنا دروست دەکات 

2021.06.18 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا جۆرە بنێشتێک وەک ڤاکسینى کۆرۆنا دروست دەکات 

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ئاشکرای کرد، سەرقاڵی دروستکردنی دەرمانێکن دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەشێوەی "بنێشت" دروست دەکرێت، ڕاشیگەیاند "هاوکات سەرقاڵی دروستکردنی ڤاکسینێکی نوێشن دژ بەپەتاکە کە لە هەویری چەند جۆرە میوەیەک دروست کراوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی "ڕوسیا تودەی" (18ی حوزەیرانی 2021) بڵاوی کردەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیان ڕایگەیاندووە "پەیمانگای ژمارە 48ی سەر بەوەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی دەرمانێکی دژ بەکۆرۆنان کە لەسەر شێوەی بنێشت دروست دەکرێت".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "هەر هەمان پەیمانگا سەرقاڵی تاقیکردنەوەیەکی دیکەیە لەسەر داهێنانی ڤاکسینێکی دیکەی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێکهاتووە لە هەویری چەند جۆرە میوەیەک".

 

بەگوێرەی ئاژانسە ڕوسییەکە "پەیمانگاکە بەنیازە بەم نزیکانە و دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان مۆڵەت بۆ ڤاکسینە نوێیەکە وەربگرێت بۆ ئەوەی ببێت بەیەکێک لەو ڤاکسینانەی کە باوەرپێکراون بۆ قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسەکە".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو "پەیمانگای ژمارە 48 ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە دۆزینەوەی ڤاکسینی "سپۆتنک v "ڕوسی، ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای گەمالیای ئەو وڵاتە".