گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دوایین ڕوونكردنەوەی حكومەتی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە

2021.06.18 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین ڕوونكردنەوەی حكومەتی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە

ناس کورد-

ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بڕیاری سیاسی و ئیداری حكومەت نییە بەڵكە هەڵهێنجراوی توێژینەوەی ئابورییە و ئەگەر ئەوە نەبوایە حكومەتی فیدراڵی مووچەی خەڵكی پێ نەدەدرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مشرق عەباس، ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكدا لە بەرنامەی "لعبة الكراسي" كە "ناس كورد" بینیویەتی (18 حوزەیرانی 2021) ئاشكرایكرد لە كۆتاییەكانی نیسانی 2020 كە مستەفا كازمی حكومەتی وەرگرت 200  ملیۆن و كەسرێك دۆلار پارە لە خەزێنەی عێراقدا هەبووە لەكاتێكدا عێراق مانگانە پێویستی بە 7 ملیار دۆلار هەیە بۆ مووچە و خەرجییەكانی.

 

عەباس باسی لەوەشكرد چەندین پێشنیار بۆ چارەسەری كورتهێنان لە حكومەتی پێشووی عەبدولمەهدی ئامادەكرابوون لەوانەش لێبڕینی زۆری مووچە و بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار چونكە بەهۆی كۆرۆنا و داڕمانی نرخی نەوتەوە خەزێنە بەتاڵ بوو، بەڵام هیچیان ڕانەگەیەنرابوون و پەسەند نەكرابوون و بەجێهیڵران بۆ حكومەتی كازمی و ئەویش ناچاربوو وڵات ڕزگار بكات.

 

راوێژكاری كازمی وتیشی لیژنە ئابوورییەكانی سەردەمی عەبدولمەهدی نەگۆڕدراون و تەنها ئەندامیان بۆ زیادكراوە، ئەوانیش دوو بژاردەیان هەبوو یان قەرزكردن یان چاكسازی و هەنگاوی بەپەلە كە خۆی لە "وەرەقەی سپی" بینییەوە كە داڕێژراوە و پێویستی بەمیكانیزمی یاسایی و زەمینەسازیی هەیە بۆ جێبەجێكردن.