گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەندامێکى ئەنجومەن هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین ئاشکرا دەکات

2021.06.18 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکى ئەنجومەن هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لە کوردستان که‌رتی تایبه‌ت نییه‌ و که‌رتی نزیکی به‌رپرسانه‌ نرخی بەنزین دیاری دەکەن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکەوت زەکى (18ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا بوونى کەرتى نزیک لە بەرپرسان بە دیاری کردنى نرخى بەنزین تۆمەتبار دەکات و ئاماژە بەوە دەکات "کێشەی کەمی بەنزینخانە نیە بەڵکو ژماره‌ی به‌نزینخانه‌کان زۆر زۆرن زیاد له‌ پێویسته‌ تەنانەت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار له‌و شوێنه‌ی که‌ ده‌ماری ئاوی سه‌رچناری تێدا هه‌ڵده‌قوڵێت به‌نزینخانه‌ دروستکراوه‌، سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار که‌ ده‌ماری ئاوی شاره‌که‌یه‌ 30% هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌ ئاوی ڕۆژانه‌یان له‌وێوه‌ دابین ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وێ مۆڵه‌تی به‌نزینخانه‌ دراوه‌ لیکێکی ساده‌ له‌و به‌نزینخانه‌یه‌ بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌که‌ ده‌بێته‌ هۆی ژه‌هراوی بوون."

 

جەختیشى کردەوە "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بۆرسه‌ی جیهانی به‌و جۆره‌ نییه‌ به‌و بێ کۆنتڕۆڵییه‌ و به‌م بێخاوه‌نییه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ڕووده‌دات له‌سه‌ر حسابی گیرفانی هاوڵاتی ".

 

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەراوردى دۆخەکەى بە عێراق کرد و وتى "لە شارەکانی تری عێراق حکومەت گۆڕەپانەکەی بۆ کەرتی تایبەت چۆڵ نەکردووە تا نرخی بەنزین بازرگانەکان دیاری بکەن ".

 

وتیشى "لێره‌ به‌ته‌واوه‌تی بازاڕه‌که‌ چۆڵکراوه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بازاڕی چۆڵ کردووه‌ بۆ که‌رتی تایبه‌ت یان ئه‌وه‌ی که‌ ناونراوه‌ که‌رتی تایبه‌ت له‌ڕاستیدا که‌رتی نزیکی چه‌ند که‌سێکه‌ و که‌رتی تایبه‌ت نییه‌ و که‌رتی نزیکی به‌رپرسانه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ته‌حه‌کوم ده‌کات و نرخ داده‌نێت بازرگانه‌ و که‌رتی تایبه‌ته‌ که‌ له‌ڕاستیدا ده‌بێت حکومه‌ت بێت به‌ڵام بازرگان نرخ داده‌نێت بۆ بەنزین بۆیه‌ حاڵه‌ته‌که‌ ئاوایه‌ (نرخی بەنزین بەرزە). "