گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆمار باس لە دوایین بەرەوپێشچونەکانی کەرکوک دەکات

2019.03.10 - 16:11
ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆمار باس لە دوایین بەرەوپێشچونەکانی کەرکوک دەکات

 

 ناس کورد-

ڕاوێژكارێكی سەرۆکكۆماری عیراق ئاشكرایدەکات، بەرەوپێشچون هەیە لە  پرسەکانی پارێزگای كەركوك، پرسەكەش لە نێوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە یەكلادەبێتەوە.

 

ئیسماعیل حەدیدی ڕاوێژكاری سەرۆکكۆماری عیراق بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بەرەوپێشچونێكی گەورە هەیە لە دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستودروست و گونجاو بۆ كێشەكانی پارێزگای كەركوك، خەڵكی شارەكە خۆیان بڕیار لە  داهاتوو و چارەنوسی خۆیان دەدەن"  .

سەبارەت بە ڕێکكەوتن لە سەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕاوێژكارەکەی سەرۆکكۆمار وتی: "پشتگیری هەموو ڕێکكەوتنێك دەكەین، بۆ سازانی لایەنەكانیش ئەنجومەنی پارێزگا تاکە شوێنە کە بڕیاری كۆتایی تێدا بدرێت".

 

لە بارەی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە لایەن کوردەوە ئیسماعیل حەدیدی دەڵێت: "پۆستی پارێزگاری كەركوك قورخ نەکراوە بۆ پێكهاتەیەكی دیاریكراو، بەڵام لەبەر ئەوەی كورد زورینەیە لە ئەنجومەنی پارێزگادا، ئەو پۆستە بۆ ئەوان دەبێت بە سازان لەگەڵ لایەنەكانی تری ئەنجومەن".