گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرۆکى کۆریاى باکور: بۆ شەڕ و ئاشتیش لەگەڵ ئەمەریکا ئامادەین

2021.06.18 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى کۆریاى باکور: بۆ شەڕ و ئاشتیش لەگەڵ ئەمەریکا ئامادەین

ناس کورد-

سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، ئەوان چۆن خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا ئامادەکردووە، دەبێت هەر بەهەمان شێوەش خۆیان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتە ئامادە بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کیم جۆنگ ئۆن (18ى حوزەیرانی 2021) لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی پارتی کرێکارانی کۆریای باکور،ستراتیژییەتی خۆی بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمەریکا لەسەردمی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە خستووەتە ڕوو و رایگەیاند "دەبێت چۆن خۆمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا ئامادەکردووە هەر بەهەمان شێوەش خۆمان بۆ دانوستان لەگەڵیدا ئامادە بکەین".

 

بەگوێرەی میدیاکانی کۆریای باکور "کۆبونەوەکە دوێنێ (پێنجشەمە) ئەنجامدراوە و ئۆن، هۆکاری پەیرەوەیکردنی ئەو سیاسەتە نوێیەی گەڕاندووەتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە شکۆ و سەرەوەری وڵاتەکەی".