ناس لورد-
ئۆتۆمبێلى Note کە دوو دەیەیە لەلایەن کۆمپانیاى نیسانەوە دروستکراوە، بەوە ناسراوە ئیکۆنۆمى و تایبەتە، بەڵام ئەو کۆمپانیایە بڕیاریدا کۆمەڵێک گۆڕانکارى تێدا بکات و بەناوێکى ترەوە دروستى بکاتەوە کە ناوازەتربێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جۆرە نوێیەکە بەناوى Aura لەنمونەکانى Note تاڕادەیەک بەتەواوى جیاوازە، بۆدییەکى بچوکترى هەیە کە زیاتر گونجاوە و پێشەکەشى دیزانێکى ناوازە کراوە و دەرەچەى هەواییشى بە شێوەیەکى ڕێک بۆ کراوە کە تواناى بەرگریى زۆرە.
هەر بەپێى تایبەتمەندییەکانى ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە، لایتەکانى لیدێکى پێشکەوتووە لەگەڵ پێچکردنەوە و گۆڕینى ئاڕاستەى ئۆتۆمبیڵەکەدا شێوازى ڕووناکییەکەى دەگۆڕێت، هەیکەلەکەشى بەپێوەرى 17 دروستکراوە کە دەتوانێت دۆڵبڕیش بێت.
لەناویشەوە وەکو قەمەرەکەى هەردوو شێوازەکەى تێدا کۆکراوەتەوە، لەسەر شێوازە کۆن و مۆدێرنەکەى لەهەمان کاتتدا، کرۆم و بازنەى دارین لەخۆ دەگرێت و دوو شاشەى پێشکەوتووى تێدایە کە یەکیکیان لەبەردەمى شۆفێرەکەدایە وەکو بۆردى ژمارەیی و ئەوی دیکەشیان بە "لەمس" کاردەکات و کۆمەڵێک تایبەتمەندى مەڵتیمیدیاى لەخۆگرتووە.
هەر بەپێى ئەو تایبەتمەندییانەى کە باسکراوە، کورسیەکانیشى لەجلدێکى تایبەتە و دەنگ گوێزەرەوەى تایبەتیشى تێدایە لەجۆرى Bose.
یەکێکى تر لەتایبەتمەندەکانى ئەو جۆرە نیسانە نوێیە، ئامێرى هەستیارى و دژە بارانى زۆرى تێدایە، هەروەها سیستمێکى ناوازەى گەرمکەرەوە و ساردەکەرەوە و ئاوێنەى لاشانەکان و کامێراى پێش و پاش و چەندین تایبەتمەندى تر و بزوێنەرەکەشى لەجۆرى 1.2 کە تواناى 82 ئەسپى هەیە و بزوێنەرەێکى یەدەگیشى تێدایە کە بەکارەبا کاردەکات و تواناى 136 ئەسپى هەیە.