گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: تا کۆتایی ئەم مانگە ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراو بەرزدەکەینەوە

2019.06.17 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: تا کۆتایی ئەم مانگە ئاستی یۆرانیۆمی پیتێندراو بەرزدەکەینەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرای کرد، ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆم بەرزدەکەنەوە و تا کۆتایی ئەم مانگە 300 کیلۆگرام تێدەپەڕێنن. . بەهرۆز کەماڵوەندی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، دوای بەرزکردنەوەی ئەو ئاستە، بڕیار نییە ئاوی قورس وەک ماددەی سەرەتایی هەناردە بکەن، بەڵکو دەیانەوێ لە پیشەسازیی باڵای وڵات کەڵکی لێ وەرگرن، جەختى لەوەشکردەوە، ئەو کارە لە ڕوى ئابورییەوە بایەخێکی باڵای هەیە بۆ وڵاتەکەی. . کەماڵوەندی ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوروپییەکان هێشتا کاتیان ماوە، لە قۆناغی دووەمی کەمکردنەوەی بڕگەکانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەشدا ئەوانیش ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەروو لەسەدا 3.47 بەرزدەکەنەوە. . هەفتەی ڕابردوو، چاودێرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕایانگەیاند، ئێران ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی بەرزکردووەتەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە بۆی دیاریکراوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە. . .