گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

قوباد تاڵەبانی نهێنییەک ئاشکرادەکات: پێیان وتین ئەوە خوا شێتی کردوون

2021.06.17 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی نهێنییەک ئاشکرادەکات:  پێیان وتین ئەوە خوا شێتی کردوون

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی بۆ یەکەمجار بەشداری لە بەرنامەیەکی وەرزشیی کەناڵێکی کوردیدا کرد و باسی لە یارییەکانی یۆرۆی ئەمساڵ کرد و چەند نهێنییەکیشی ئاشکراکرد، یەکێک لەوانە گفتوگۆیەتی لەگەڵ فێرگسۆنی ڕاهێنەری پێشووی مانچستەریونایتد و دەشڵێت، لەیاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هاندەرانی بەرشەلۆنە پێیان وتووە، ئێوە خوا شێتی کردوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم (پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021) لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی "فاڵکۆن"ی وەرزشی، ڕایگەیاند، "ناتوانم لە نیوەشەودا سەیری یارییەکانی کوپا ئەمەریکا بکەم، بەڵام بەپێی کات سەیری یارییەکانی یۆرۆ یاخود ئەنجامی یارییەکان دەکەم."

 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە هاندەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییە، ئەوەی ئاشکراکرد، "ساڵی 2009 لەیاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بلیتم دەستکەوت و لەگەڵ چەند کەسێکی نزیکی خۆمدا چووینە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بۆ بینینی یاریی کۆتایی لەنێوان مانچستەر و بەرشەلۆنە، بەڵام کە چووینە یاریگاکە شوێنی دانیشتنەکەمان لەنێو هاندەرانی بەرشەلۆنەدا بوو."

 

قوباد تاڵەبانی بە پێکەنینەوە باس لەوەدەکات، هاندەرانی بەرشەلۆنە پێیان وتین، "ئێوە خوا شێتی کردوون هاتوونەتە ئێرە."

 

باسی لەوەشکرد، "شانازی بە کارەکەی خۆمەوە دەکەم کە ئەو ئەرکەم پێسپێردراوە، بەڵام زۆر جار بیرمکردووەتەوە و حەزم کردووە یاریزانێکی پیشەگەر بوومایە و هەوڵم بۆ ئەوە بدایە."