گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەسوشى دەستگیرکرا

لە حاجیاوا ژنێک زیاتر لەدوو دەفتەر دۆلار دەداتە پیاوێک ’’بۆ کوشتنى مێردەکەى’’

2021.06.17 - 21:37
App store icon Play store icon Play store icon
لە حاجیاوا ژنێک زیاتر لەدوو دەفتەر دۆلار دەداتە پیاوێک ’’بۆ کوشتنى مێردەکەى’’

ناس کورد-

 

پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنى بکوژى هاوڵاتییەکى راگەیاند کە لە نیسانى ئەمساڵدا کوژرا و دانى بەوەداناوە کە خێزانى کوژراوەکە زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلارى پێداوە بۆ ئەوەى مێردەکەى بۆ بکوژێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پیاوە کوژراوەکە کە (س،خ،پ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ پیشەی کاسب دانیشتوی حاجیاوایە، لەبەرواری ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو لە نزیک ماڵەکەى خۆى درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا و پۆلیس لێکۆڵینەوەى لەرووداوەکە دەستپێکرد.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دواى رووداوەکە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە یەکێکیان خێزانی کوژراوەکە و ئەوەی تریان خەسوی کوژراوەکە بوو بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێڕاقی ڕاگیران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێریکردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و بە هاوکاری ئاسایشی حاجیاوا بکوژی سەرەکی ڕوداوەکە بەناوی (س،آ،آ ) دەسگیرکرا و بە هەمان مادە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای ئەوەی بەڵگەی تەواو و کۆکرایەوە لە دژی تۆمەتباری سەرەکی (س،آ،آ) بەڵام لەسەرەتادا نکۆڵی دەکرد. دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و وردەکاری زیاتر و خستنە ڕووی بەڵگەی زیاتر، تۆمەتبار (س،آ،آ) لە ئێستا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا.

 

"ئێستادا تۆمەتبار (س،آ،آ) لە بەردەم پۆلیس و دادگا دانی نا بەتاوانەکەی، بە وتەی خۆی دەڵێت کە لەگەڵ خێزانی کوژراو ڕێک کەوتووە کە لە بەرامبەر بڕی ٢٢٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە خێزانی کوژراو وەربگرێت و مێردەکەی بۆ بکوژێت".

 

بەوتەى پۆلیس، بکوژەکە وتویەتى لەبەرواری ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامداوە. لەئیستاشدا تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ خێزانی کوژراو و خەسوی کوژراو بەهەمان ماددەی یاسایی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.