گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەو دیاردەیە پەڵەیەکی ڕەشە’’

قوباد تاڵەبانی داوایەک لە ئاسایشی سلێمانی دەکات

2021.06.17 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی داوایەک لە ئاسایشی سلێمانی دەکات

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانی كرد كە سێ كەسیان لەسەر کوشتن و سوتاندنی ژنێک لە گەڕەکی عەزیزاوا دەستگیرکرد و داواشی کرد بۆ دۆسییەكانی تری توندوتیژی دژی ژنان زیاتر هاوكاری دامودەزگا یاساییەكان بن، چونكە ئەو دیاردەیە پەڵەیەكی ڕەشە بۆ لەكەداركردنی ناوبانگی كۆمەڵگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی سلێمانی (پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021) "لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی سوپاسی زۆری هەوڵ و چاوكراوەیی كارمەندان و ئەفسەرانی ئاسایشی كرد و جەختیكردەوە لێپێچینەوەیان لە تۆمەتباران و تێوەگلاوانی كوشتنی ژنان ئەركێكی شارستانی و یاسایی و سەروەرییەكی گەورەیە دەچێتە پاڵ دەسكەوتەكانیتری ئاسایش لە پاراستنی ئۆقرەیی و ئارامی لە كوردستان شانبەشانی هێزە ئەمنییەكانی تری كوردستان."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەروەها قوباد تاڵەبانی داوای لە ئاسایشی سلێمانی كرد بۆ دۆسییەكانی تری توندوتیژی دژی ژنان زیاتر هاوكاری دامودەزگا یاساییەكان بن، چونكە ئەم دیاردەیە جگە لە دەستدرێژی و سنور بەزاندن پەڵەیەكی ڕەشە بۆ لەكەداركردنی ناوبانگی كۆمەڵگاكەمان. "

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەڤیدیۆ؛ ئاسایشی سلێمانی وردەکاریی کوشتن و سوتاندنی ژنێکی بڵاوکردەوە

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "لە كۆتاییدا جێگری سەرۆك وەزیران جارێكیتر دەستخۆش و پێزانین و سوپاسی خۆی بۆ ئاسایشی سلێمانی دووپات كردەوە و پێداگریكرد لەسەر ئەوەی حكومەت پێداگر و چاودێر دەبێت لەسەر جێبەجێكردنی یاسا لە هەراسانكردن و تاوانەكانی كوشتنی ژنان و جگە لە جێبەجێكردنی دادگەریی بەهیچی دیكە ڕازی نابێت."