گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمی محەمەد مورسی چۆن و لەکوێ دەنێژرێت؟

2019.06.17 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمی محەمەد مورسی چۆن و لەکوێ دەنێژرێت؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرچاوەیەک لە خانەوادەى محەمەد مورسی، سەرۆکى پێشووی کۆچکردووی میسر بە ئاژانسی "ڕوسیا الیوم"ـی وتووە، "تەرمی ناوبراو دەگەڕێنرێتەوە بۆ شوێنی لەدایکبوونی خۆی لە گوندی عەدوە لە پارێزگای شەرقییە." دەشڵێت، "بەرپرسانى ئەمنی پارێزگای شەرقیە باری ئەوپەڕی نائاساییان لە پارێزگاکە ڕاگەیاندووە وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی تەرمەکەى و ڕێکاری توندی ئەمنی لەسەر ڕێوڕەسمی بردنەوەى تەرمەکەى دەگیرێتەبەر و هێشتا نازانرێت ڕێگە بە چ کەسێک دەدرێت ئامادەى ڕێوڕەسمەکە ببێت." ئاشکراشیکردووە، "هێزێکى زۆری ئەمنی لە دەوروبەری گوندی عەدوە کە شوێنی لەدایکبوونی محەمەد مورسییە جێگیرکراون کە ماوە ماوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی تێدا ئەنجام دەدرێت."