گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرکردەیەکى بەدر هۆشدارى دەداتە تورکیا و داواى چوونە دەرەوەى هێزەکانى دەکات لە عێراق 

2021.06.17 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى بەدر هۆشدارى دەداتە تورکیا و داواى چوونە دەرەوەى هێزەکانى دەکات لە عێراق 

ناس کورد- 

سەرکردەیەکى ڕێکخراوى بەدر داواى چوونە دەرەوەى سەرجەم هێزە بیانیەکان دەکات و لەو بڕوایەدایە، زۆر لایەن گرەو لەسەر عێراق دەکەن و تورکیا بەشێوەیەکى ئاشتیانە بچێتە دەرەوە باشترە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد بەیانى سەرکردە لە ڕێکخراوى بەدر (17ى حوزەیرانى 2021) بە ناوەندى هەواڵى نیشتمانى عێراقى وتووە، پێویستە داواى چونە دەرەوەى سەرجەم هێزە ناعێراقییەکان بکرێت و تەنها داواى دەرچوونى هێزەکانى ئەمریکا نەکرێت.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، چەندین وڵات لە عێراقدا هەن جا هەواڵگرییەکانیان بێت یاخود بنکەکانیان، زۆرێک گرەو لەسەر دابەشبوونى عێراق دەکەن، هیواخوازین تورکیاى دراوسێ و هاوڕێمان کە بەرژەوەندى هاوبەشمان بەیەکەوە هەیە، بارودۆخى عێراق لەبەرچاو بگرێت و بکشێتەوە.

 

 بەیاتى دەشڵێت، زیاتر لە 30 ساڵە تورکیا بیانووى بوونى پارتى کرێکارانى کوردستانى هەیە لەسەر خاکى عێراق، کاتێک عێراق بەهێز و بەتوانا دەبێت خاڵ لەسەر دێڕەکان دادەنێت، بەڵام پێویستە تورکیا بە ئاشتیانە بچێتە دەرەوە.