گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 حەوت دەوڵەت بەیاننامەیەک لەبارەی عێراقەوە دەردەکەن

2021.06.16 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
 حەوت دەوڵەت بەیاننامەیەک لەبارەی عێراقەوە دەردەکەن

ناس کورد-

وڵاتانی کۆمەڵی حەوت کەناسراوە بە (G7) پاڵپشتی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق ڕاگەیاند دژ بەو گروپە چەکدارانەی کەهێرش دەکەنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانی وسەقامگیری عێراق تێک دەدەن، هاوکات ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەیان بەرزنرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی داعش. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وڵاتانی کۆمەڵەی جی حەوت (16ی حوزەیران 2021) لەسەروبەندی کۆبوونەوەکانی لەشاری لەندەن، ڕاگەیەندراوێکیان لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە وجەختیان لەوە کردەوە کە ئەوان بەهەموو توانایەکەوە پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەکەن لە پێناو سەپاندنی ئاسایش، سەقامگیری وسەروەری یاسا.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێمە ستایشی هێزە ئەمنییەکانیی عێراق وهێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لەبەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی ناوچە ئازادکراوەکان".

 

ئەوەش هاتووە "هاوکات داکۆکی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق دوپات دەکەینەوە لەپاراستنی سەقامگیری و سەروەری خاکەکەی".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت کەناسراوە بە (G7) بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارە (2576) بەرز دەنرخێنین بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کەبڕیارە لە 10 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، کەدەبێت پرۆسەیەکی پاک و بێگەرد بێت دوور لە دەستی   هەموو ساختەکارییەک".

 

کۆمەڵەکە داواشی لەهاوڵاتیانی عێراق کردووە بە شێوەیەکی فراوان بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن". 

 

وڵاتانی ئەندام لەکۆمەڵەی حەوت پێکدێت لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتالیا، ژاپۆن و کەنەدا، رۆژی هەینی ڕابردوو كۆبوونەوەی لوتكەی ئەو کۆمەڵەیە لەشاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو و پرسی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ژمارەیەک پرسی تر تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە بوون".