ناس کورد-
سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حكومهتی ههرێم دەڵێت، بڕیارى ڕێکخستنەوەى دەرماڵەکان واتاى بڕینى نییە و دەبێت فەرمانبەران وەکو یەک سودمەند بن لە دەرماڵە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ(16ى حوزەیرانى 2021) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، بڕیاری ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکانمان دەرکردووە، ئەمەش بە مانای بڕینیان نییە.
ئاماژەى بەوەشداوە، ھەر دەرماڵەیەک بە یاسا رێکخرابێت ئەوا خەرج دەکرێتەوە، ھەر فەرمانبەرێک بە ھەر ناونیشانێک بێت لە ھەر وەزارەتێک، دەبێت بە ھەمان شێوەی فەرمانبەرانی تر سودمەند بن، نابێت جیاکاری ھەبێت.
دکتۆر عەبدولحەکیم لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، بودجەیەکی زۆری ھەرێم بۆ موچە و خەرجییەکان دەڕوات، بۆیە دەبێت بە شێوازێک داھات ڕێک بخرێتەوە کە بتوانین بەشێکی بۆ خزمەتگوزاری بێت و سەرجەم ھاوڵاتیان لێی سوودمەند بن.