گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەرێم و بەغدا لەبارەى یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل گەیشتنە ڕێککەوتن

2021.06.16 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم و بەغدا لەبارەى یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل گەیشتنە ڕێککەوتن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى هاتووچۆى عێراق رایگەیاند، تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ناوەند یەک دەخرێن و لەو بارەیەوە هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکى سەرەتایى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتى هاتووچۆى عێراق (16ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى ئاماژەى بەوە کرد "هەرێمى کوردستان لەئێستادا لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کار دەکات کە ماوەى 10 ساڵە ئێمە کارى لەگەڵ دەکەین".

 

وتیشى "روانین و رێککەوتنێکى سەرەتایى لەنێوان ئێمە و هەرێمدا هەیە بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل لەنێوان هەرێم و بەغدا".

 

رونیشیکردەوە "بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆ لە هەرێمى کوردستان هەمان کارى پێشووى ئێمە دەکەن کە بریتییە لە پەنجەمۆر و واژۆى ئەفسەرى تۆمارکردن و لەئێستادا بە هەمان شێوەى فەرمانگەکانى ئێمە کار دەکەن".