گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

فراکسیۆنێکى ترى پەرلەمانى عێراق دژایەتى خۆى بۆ ناردنى پارە بۆ هەرێم راگەیاند

2021.06.16 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنێکى ترى پەرلەمانى عێراق دژایەتى خۆى بۆ ناردنى پارە بۆ هەرێم راگەیاند

ناس کورد-

فراکسیۆنى هاوپەیمانى فەتح لە پەرلەمانى عێراق لەبارەى ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان کە لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى لەسەر درا، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراکسیۆنەکە (16ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا بڕیارەکەى حکومەتى عێراق بۆ ناردنى پشکى هەرێمى کوردستان بەبێ پەیوەستبوونى هەرێم بە رێککەوتنەکەیان لەبارەى بودجەوە رەتدەکاتەوە و لەو بارەیەوە هۆشدارى دەدات.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە سەرسامییەکی گەورەوە دەڕوانینە بڕیارەکەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانیی عێراق، سەبارەت بەناردنی (200) مليار دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشێوەیەکی مانگانە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "ناردنی ئەو پارەیە وهەژمارکردنی شەش مانگی ڕابردوو، هیچ بڕگەیەکی یاسایی پاڵپشتی ناکات و پێشێلکارییەکی حاشا هەڵنەگرە بۆ ماددەکانی (10و 11)  یاسای بودجەی گشتی عێراق، کە جەخت دەکەنەوە لەسەر پابەندبوونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکەی نێوانیانەوە".

لەڕاگەیاندراوەکەدا رونکراوەتەوە "حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا بەهیچ شێوەیەک پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە وهیچ بڕە پارەیەکی لەماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ ڕادەستی بەغدا نەکردووە".

ئاماژە بەوەش کراوە "ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەبیانوی ئەوەى کە دەچێتە ژێر ناونیشانی (پێشینە)وە تەنها خۆڵکردنە چاوە و هەڵگەڕانەوەیەکی مەترسیدارە لەسەر ماددەکانی یاساکە، ئەو کارە لەوە زیاترهیچ مانایەکی دیکە هەڵناگرێت".

 

هاوپەیمانێتی فەتح ئەوەشی خستووەتەڕوو "داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێم  بەزیادیشەوە دەتوانێت موچەی فەرمانبەران فەراهەم بکات و لێشی بمێنێتەوە".

 

هاوپەیمانێتییەکەی هادی عامری، لێکەوتەی ئەو بڕیارە دەخاتە ئەستۆی حکومەت ودەڵێت "هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر بۆ پارێزگاریکردن لە مافی عێراقییەکان و بەتایبەتی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق کە بەشی هەرە زۆریان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین".

 

ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی هاوپەیمانێی فەتح، سێهەم ڕاگەیەندراوی لایەنە شیعەکانی عێراقە لەو بارەیەوە و پێشتر هاوپەیمانێتی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر و فراکسیۆنی نەهجی نیشتیمانی، هەڵوێستی خۆیان لەسەر ناردنی ئەو بڕە  پارەیە بۆهەرێم لەلایەن بەغداوە ئاشکراکرد و بەتوندی سەرکۆنەیان کرد.