گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وردبینیکردنى لیستى موچەخۆرانى هەرێم لەلایەن بەغداوە لەقۆناغى تەواوبووندایە 

2021.06.16 - 20:47
App store icon Play store icon Play store icon
وردبینیکردنى لیستى موچەخۆرانى هەرێم لەلایەن بەغداوە لەقۆناغى تەواوبووندایە 

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، وردبینیکردنى لیستى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن دیوانى چاودێرى بەغدا و دیوانى چاودێرى هەرێم لە قۆناغى تەواو بووندایە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیارعادل ( 16ی حوزەیرانی 2021) لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "ئێمە پابەندی ڕێککەوتنی بودجەین و هەر میکانزمێک بەغدا پێی باشە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ئێمە لاریمان لەسەری نییە، بەڵام دەبێت شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان فەراهەم بکات".

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختى کردەوە هەرکات پێویست بکات شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا، ڕاشگەیاند، ئەوان پابەندی ڕێککەوتنی بودجەن و بەغدا بڕیاری داوە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بکات، ئەو بڕە پارەیەش لەمانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ئەم مانگە هەژمار دەکرێت.     

 

وتیشی "لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوین مانگانە حکومەتی فیدراڵی بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بکات، ئەو بڕە پارەیەش لەمانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە و تا ئەم مانگە (حوزەیران) هەژمار دەکرێت".

 

جوتیار عادل، ئاماژەی بەوەش کرد "ماوەی هەفتەیەکە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و دیوانی چاودێری حکومەتی عێراق بە هاوبەشی وردبینی بۆ لیستی موچەخۆرانی هەرێم دەکەن و بڕیارە بەم نزیکانە ئەو وردبینیە تەواو بێت".