گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەسەر ناردنى پشکى هەرێم 

2021.06.16 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەسەر ناردنى پشکى هەرێم 

ناس کورد- 

ليژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق سەبارەت بە پشکى هەرێمى کوردستان داوا لە حکومەت دەکات، پابەند بێت بە پاساى بودجە چونکە ئاشکرایە و پێویستى بە شیکردنەوە و موجامەلە نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنى پەرلەمانى عێراق (16ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، لیژنەى دارایى پەرلەمان داوا لە ئەنجومەنى وەزیران دەکات بە تەواوەتى پابەند بێت بە مادەکانى یاساى بودجەى گشتى ساڵى 2021.

 

ئەوەش هاتووە، ئالیەتەکانى یاساکە ئاشکران و پێویستى بە شیکردنەوە و موجامەلە نییە لە مامەڵکردن لەگەڵ بابەتى پشکى هەرێمى کوردستان و پابەندبوونەکانى حکومەتى هەرێم و فیدراڵیشى دیارى کردووە.

 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەو لایەنانەى کە لە یاساکەدا ناویان هاتووە، بەرپرسیارێتى هەر پێشێلکارییەک لەو بارەیەوە هەڵدەگرن.