گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشدارییەک لە قوباد تاڵەبانییەوە

2021.06.16 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە قوباد تاڵەبانییەوە

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێکیان دەخەنە گەڕ بۆ دەستگیرکردنى بکوژانى ژنان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى (16ى حوزەیرانى 2021) لە پەیامێکدا لەبارەى دەستگیرکردنى بکوژى ژنێک لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە جگە لەوەى ستایشى هەوڵەکانى پۆلیس لەو بارەیەوە دەکات و دەستخۆشیان لێدەکات بۆ ئاشكراكردن و دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە تاوانێکی دڕندانەی بەرامبەر ژنێک ئەنجام دابوو لەگۆڕستانی سەیوان لەشارى سلێمانی.

 

لەبەشێکى ترى پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانى دەڵێت "ئەمە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی دووپاتی بکەمەوە کە بەتوندی ڕووبەڕووى توندوتیژی دژى ژنان دەوەستمەوە. وەک چۆن پێشتریش لەچەندین بۆنەدا باسمکردوە، هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی ژنان و رووبەڕووکردنەوەیان لەگەڵ یاسا".

 

پەیامەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەو كەسەی شەوی 29 لەسەر 30 مانگی پێنجی 2021 كاتژمێر 12ی شەو لە گۆڕستانی سەیوان ژنێكی كوشت، پاشان لاشەكەی بەڕووتی بەجێهێشت لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیركرا". 

 

لەبارەى هۆکاری ڕووداوەکە، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى تایبەت بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "ئەو کەسە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانى بەوە دا ناوە کە ئەو ژنەکەى کوشتوە، لەبەرئەوەى ئەو ژنە مناڵێکى بووە و وتوویەتى ئەو مناڵە لەوە". 

 

ئاشکراشی کرد، ئەو ژنە بیرکۆڵ بووە و بە زۆرى لە باخى گشتیی سلێمانی بووە، بە ئەسڵ خەڵکى شارى کۆیەیە. 

 

تەرمى ئەو ژنە 30 ئایارى ئەمساڵ لە گۆڕستانى سەیوان سلێمانى بە فرێدراوى دۆزرایەوە. 

 

سەرکەوت ئەحمەد ڕوونى کردەوە تۆمەتبارەکە بەناوی (ب، ب، ح) لەدایکبووى1997ـە و دانیشتووى شارى سلێمانییە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. 

 

هەرلەوبارەیەوە بەرزان محەمەد لە پزیشکى دادوەرى سلێمانى بە "ناس کورد"ى وت، "تائێستا تەرمى ئەو ژنە کوژراوە هەر لە پزیشکى دادوەریە".