گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

كازمى ژمارەیەک ڕێنمایى سەربازیى دەرکرد

2021.06.16 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
كازمى ژمارەیەک ڕێنمایى سەربازیى دەرکرد

ناس کورد- 

فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ژمارەیەک ڕێنمایى دەرکرد و داوا دەکات، کەناڵى پەیوەندى ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڵاتیانى پارێزگاى سەڵاحەدین بدۆزرێتەوە، ئەوەش لەپێناو بەدیهێنانى ئاسایش و ڕێگەگرتن لە چالاکییە تیرۆرستییەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى نوسینگەکەى، مستەفا کازمى، فەرمانگەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق (16ى حوزەیرانى 2021) لە کۆبوونەوەى لەگەڵ فەرماندە سەربازى و ئەمنییەکان لە شارى سامەڕاى سەربە پارێزگاى سەڵاحەدین وتى "سەرەڕاى ئەو دەستکەوت و سەرکەوتنانەى هێزە ئەمنییەکان بەدەستیان هێناوە، دزەکردنى ئەمنى هەیە و ئەوەش وامان لێدەکات پێویستمان بە کارى هاوبەش هەبێت بۆ بەهێزکردنى ئاسایش".

 

ڕونیشیکردووەتەوە، پێویستە هەماهەنگى ئەمنى گەورە لەنێوان سەرجەم هێز و دامەزراوە ئەمنییەکان هەبێت، ئاسایش تەنها بە پرۆسەى سەربازى بەدی نایەت، بەڵکو بە دابینکردنى هۆکارەکانى ئاسایشێکى بەردەوام، ئەوەش پێویستى بە تۆڕێکى پەیوەندى سیاسەتە ڕاستەکان و هەماهەنگى و ڕاهێنان و پشتگیرى لۆجستى هەیە.

 

فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق داواشى لە سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکانى پارێزگاى سەڵاحەدین کرد، کارى بە کۆمەڵ بکەن وەک یەک تیم، ئەوەش بۆ ڕێگەگرتن لە شانە نوستووەکان تا هەندێک کەلێن کە بەهۆى لاوازى هەماهەنگییەوە هەیە وەک هەل بەکار نەهێنن.

 

هەروەها ڕێنمایى ئەوەشى دەرکرد، کەناڵەکانى پەیوەندى ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڵاتیاندا بدۆزنەوە لە سەرجەم ناوچەکانى پارێزگاکە و پشتیان پێ ببەستن بۆ بەدیهێنانى ئاسایش و ڕێگەگرتن لە چالاکییە تیرۆرستیەکان.