گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى دارایى سەرۆکى لیژنەى باڵاى چاکسازى دیاری کرد

2021.06.16 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایى سەرۆکى لیژنەى باڵاى چاکسازى دیاری کرد

ناس کورد- 

وەزارەتى دارایى عێراق ئاشکرای کرد، عەلاء عەبدولحسێن ساعدى وەک بەڕێوەبەرى لیژنەى باڵاى چاکسازى ئابوریى و دارایى دیارى کراوە، ئەوەش لە چوارچێوەى پێداویستییەکان بۆ جێبەجێکردنى بەرنامەى چاکسازى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى وەزارەتى دارایى عێراق (16ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، نوسینگەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریداوە ڕاوێژکار دکتۆر عەلاء عەبدولحسێن ساعدى ڕاسپێرێت بۆ ئەوەى ببێتە بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى لیژنەى باڵاى چاکسازى  دارایى و ئابوریى.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەوەش بەهۆى لەبەرچاوگرتنى گرنگى پلانى چاکسازى دارایى و ئابوریى و لەپێناو بەهێزکردنى ئەرکەکانى لیژنەکە و جێبەجێکردنى سەرجەم ئامانجەکانى بۆ ڕاستکردنەوەى بنەماى ئابوریى عێراق.

 

دکتۆر عەلاء عەبدولحسێن ساعدى پێشتر چەندین پۆستى حکومى وەرگرتووە، کۆتا پۆستیش سەرۆکى دەستەى پەڕاوە داراییەکان بووە لە عێراق.