گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى فەرمى حکومەتى هەرێم لەبارەى وادەى دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگە

2021.06.16 - 16:31
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى فەرمى حکومەتى هەرێم لەبارەى وادەى دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگە

ناس کورد- 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان وادەى دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى ئاشکرا کرد. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (16ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندە بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران هەموو 30 ڕۆژ جارێک". 

 

وتیشى "هیوادارین لە ئایندەکی نزیک مووچە بێ لێبڕین بدەین".

 

لێدوانەکەى وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە و تاوتوێى پڕۆژە بودجەى هەرێمى کوردستان و ئەو بەرەوپێشچوونانە کرد کە لەڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا روویداوە دواى ئەوەى کە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى دوێنێیدا بڕیاریدا پشکى هەرێمى کوردستان بنێرێت و لەو بارەیەوە بڕیاردرا بڕى یەک ملیار و دووسەد ملیار دینار وەک پشکى شەش مانگى سەرەتاى ئەم ساڵ بۆ هەرێم بنێردرێت.