ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، حکومەتى هەرێم بڕیاریدا تەناوبى دەوامى فەرمانبەران نەهێڵێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان (16ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "تەناوبى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نامێنێت" و بەو پێیەش دەبێت فەرمانبەران لە هەفتەیەکدا پێنج ڕۆژ دەوام بکەن .
لێدوانەکەى وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوەوە و تاوتوێى پڕۆژە بودجەى هەرێمى کوردستان و ئەو بەرەوپێشچوونانە کرد کە لەڕێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا روویداوە دواى ئەوەى کە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى دوێنێیدا بڕیاریدا پشکى هەرێمى کوردستان بنێرێت و لەو بارەیەوە بڕیاردرا بڕى یەک ملیار و دووسەد ملیار دینار وەک پشکى شەش مانگى سەرەتاى ئەم ساڵ بۆ هەرێم بنێردرێت.