گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

گەرمای هاوینى ئەمساڵی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نرخى نەوت دەفڕێنێت

2021.06.16 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمای هاوینى ئەمساڵی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نرخى نەوت دەفڕێنێت

ناس کورد-

ئاژانسێکى ئەمەریکیی تایبەتمەند پێشبینی دەکات بەهۆى گەرماى هاوینى ئەمساڵەوە کە ساڵ لەدواى ساڵ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستتدا زیاتر بەرزدەبێتەوە بەکاربردنى وزەى کارەبا زیاتر بێت، بەوەش نرخى نەوت بازێکى زۆرتر بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى Bloombergی ئەمریکى وەرزى هاوینى ئەمساڵ لە تەواوى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا وەرزى بەرکاربردنى وزەى کارەبا دەبێت و بەکارهێنانى ئامێرە کارەباییە فێننکەرەوەکان دەبێتە کارێکى پێویستى، ئەوەش بەهۆى بەرزبونەوەى زیاترى پلەکانى گەرماوە.

 

دوێنێ نرخی نەوتی خاو ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆمار کرد کاتێک یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئۆپێک گەیشتە سەرو 74 دۆلار، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش 7 دۆلاری تێپەڕاند.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەم هەفتەیەدا لە کوەیت بەکاربردنى کارەبا ژمارەى پێوانەى تۆمار کرد، ئەوەش بەهۆى هاتنى هاوین لەچاو ساڵانى ڕابردوو نزیکتربوویەوە، لە سعودیەش ساڵى ڕابردوو بەڕێژەى زیاتر لە 25% نەوتى خاو سوتێنراوە بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا و ئەوکاتەش سعودیە ئەوەى ڕاگەیاندووە، پێویستى بە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتى ترى ڕۆژانە هەیە بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دۆخەش دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و ئەوەش بەلاى ئەندامانى ڕێکخراوى ئۆپیکەوە پێشوازى لێ دەکرێت بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستتدا بەڵام ئەوەش پاڵ بەکڕیارانەوە دەنێت بەدواى سەرچاوەى تردا بگەڕێن و باشترین ڕێکەوتنیش بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدەدەن.

 

هەر بەپێى ڕاپۆرتەکەى ئەو ئاژانسە ئەمەریکییە، گەرچى بەهۆى ڕێکارەکانى پەتاى کۆرۆناوە ڕێکخراوى ئۆپیک لەسەر کەمکردنەوەى هەناردەى نەوتى ئەندامانى ڕێکەوت بەڵام خواست لەسەر نەوت بۆ هاوینى ئەم ساڵ ڕێژەى هەناردە کردن جارێکى تر بەرزدەکاتەوە، بەتایبەت بەشێک لەڕێکارەکانى پەتاکەش بەهۆى لێکوتینى ڤاکسینەکانى دژە کۆرۆناوە نەهێڵدراون.