ناس کورد-
بەرپرسی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگەی یەکێتی ڕایگەیاند، هاوپەیمانیان زۆریان لێدەکەن بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە، بەڵام ئەو پرسە پێویستە لەسەر ئاستى باڵاى لەلایەن یەکێتى و پارتییەوە بڕیارى لێبدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا چاوڕەش ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی حوزەیرانی 2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا وتى، "مه‌سه‌له‌کە هه‌ر یه‌کڕیزی پێشمه‌رگە نییە، پێش هه‌موو شتێک پێویستە یه‌کێتی و پارتی دڵی خۆیان چاک بکه‌ن و هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیه‌کان دابنیشن بڕیاری سیاسی لای ئه‌وانه‌وە بیده‌ن، شته‌کان ئاسایی بکه‌نه‌وە و ئه‌م ئۆباڵە گه‌وره‌یە نه‌خه‌نەسه‌ر هێزی پێشمه‌رگە کە بۆچی یه‌کناگرێته‌وە".
وتیشى، "هه‌ردوو لا به‌رپرسن به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵ و نیوێکە دانیشتن نه‌کراوە له‌نێوان دوو حیزب‌دا که هه‌ردوولا هێزی چه‌کداری هه‌یە و هێزی هه‌یە، لهبهرئهوە ئه‌گه‌ر هه‌ڵە هه‌بێت پێویستە خۆمان دابنیشین لەئاستی باڵاتردا چاره‌سه‌ری بکه‌ین".
مستەفا چاوڕەش دەڵێت، "هه‌ردوولا (پارتی و یەکێتی) به‌و هێزانه‌وە ده‌ناسرێن ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه‌مان نه‌بێت که‌س حسابمان بۆ ناکات".
دەشڵێت 28 لیوایان ههیەوهکو یه‌کێتی، بەڵام بڕیار به‌ده‌ست ئەوان نییە "ئێمە له‌سه‌ر و خۆمانه‌وە هاوسه‌رۆکه‌کان هه‌یە ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کان هه‌نگاوی باشیان ناوە، ده‌بێت عهدالهتێکیش هه‌بێت له‌هه‌موو ئه‌م ئیشانه‌ی کە ده‌کرێت هیچ لایه‌ک مه‌غدور نه‌بێت."
مستەفا چاوڕەش کە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، زیاتر وتی "هیوادارم بتوانین شتێک بکه‌ین بتوانیین خه‌ڵکه‌که‌مان دڵخۆش بکه‌ین و وه‌ڵامی هاوپهیمانایش بده‌ینه‌وە کە زۆرمان لێده‌که‌ن و به‌ڵێنی هه‌موو شتێکیان پێداوین ڕه‌نگە هه‌ر ده‌بابە و فڕۆکه‌ی تێدا نه‌بێت".
جەختیشیکردەوە، پارتی و یه‌کێتی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی باشیان نه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یە، هێزی پێشمه‌رگه‌ی "قوڕ به‌سه‌ر" ئه‌وکاتە هه‌روه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وە و له‌کاتی ناڕه‌حه‌تیدا هه‌رکه‌سه‌و ده‌چێته‌وە لای حیزبه‌که‌ی خۆی "نه‌عله‌ت له‌و که‌سه‌ی یه‌کڕیزی خه‌ڵکی کوردستانی ناوێت و یه‌کڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ناوێت".