ناس کورد-
بەپێی ڕاپرسییەک کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامیداوە دەرکەوتووە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە سەروو هەمووشیانەوە فەیسبوک سەرچاوەی یەکەمی وەرگرتنی زانیاریی و هەواڵن بۆ هاوڵاتیانی عێراقی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشی ڕووبەڕووبوونەوەى دەنگۆکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئێوارەى دوێنێ سێشەممە دەرئەنجامی ڕاپرسییەکی خستەڕوو لەژێر ناوی "لایەنە دەرووی و کۆمەڵایەتییەکانی برەودان بە دەنگۆکان" بە ئامادەبوونی کەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەندی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەکانی مەدەنی.
نیبراس محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەشی ڕووبەڕووبوونەوەى دەنگۆکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ڕۆژنامەی "سەباحی" فەرمی وتووە، ڕاپرسییەکە لەسەر چۆنیەتی و مەودای کاریگەری هاوڵاتیانە بە هەواڵەکان و چۆنیەتی وەرگرتنی، "چەندین دەرئەنجامی باشی تێدایە کە کەسانی پسپۆڕ دەتوانن سودی لێ وەربگرن تاوەکو چارەسەرێکی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دەنگۆ و بڵاوبوونەوەی."
باسی لەوەشکردووە، "لەڕێگەی ئەو ڕاپرسییەوە دەرکەوتووە کە هاوڵاتی بە پلەی یەکەم زانیاریی و هەواڵەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وەردەگرێت، بە تایبەت فەیسبوک بە شێوەیەک کە زیاترە لە ماڵپەڕ و سەکۆی کەناڵە فەرمییە بینراو و بیستراو و خوێنراوەکان."