گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

خواردنی پەتاتە زۆر باوە بەڵام ئاگاداربە لەگەڵ تەماتە تێکەڵی مەکە

2021.06.15 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
خواردنی پەتاتە زۆر باوە بەڵام ئاگاداربە لەگەڵ تەماتە تێکەڵی مەکە

ناس کورد-

پەتاتە یەکێکە لە خواردنە زۆر باوەکان و گەورەترین چوارەم بەرهەمى خۆراکییە لە جیهاندا، خەڵکێکى زۆر حەزیان لەو خۆراکەیە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بە چەندین جۆرى جیاواز دەتوانرێت ئامادە بکرێت، بەڵام چەند زانیاریەک هەن لەوانەیە نەیزانیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى سۆهۆى چینى (15ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، پەتاتە سەرەڕاى ئەوەى خواردێکى بەتامە لاى زۆرینەى خەڵک، باشییەکەى هەرچەندە بێت نابێت لەگەڵ چەند بەرهەمێکى تردا تێکەڵ بکرێت، لەوانەش تەمانە، چونکە مادە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت و دەبێتە هۆى تێکچوونى هەرس.

 

ئەوەش هاتووە، پێویست ناکات نەخۆشى بۆ خۆت بهێنێت و سود لە پەتاتە ببینە و بە تێکەڵکردنى لەگەڵ خۆراکێکى تردا زیان بە تەندروستیت مەگەیەنە.

 

پێگەکە ڕونیشیکردووەتەوە، پەتاتە هەرزانە و بەتامە، دڵى زۆرێک لە خەڵکى بە پیاو و ژن و منداڵەوە داگیر کردووە، هەروەها چەندین تایبەتمەند و سودى تریشى هەیە، وەک ئەوەى کە بڕێکى زۆر پرۆتینى تێدایە، هەروەها بەسودە بۆ بەهێزکردنى کارى دەزگاى هەرسکردن، دەوڵمەندیشە بە پۆتاسیۆم و بە شێوەیەکى چالاک ڕێگرە لە بەرزبوونەوەى پەستانى خوێن.

 

پەتاتە ژمارەیەکى زۆر ڕیشاڵى تێدایە کە کارى گەدە ئاسان دەکات، سەرەڕاى ئەوەى کە خواردنى ناوبەناو هاوکار دەبێت لە پاککردنەوەى جەستە لە ژەهر، هەروەها هاوکاریشە لە پاراستن لە سکچون و هاوکارى مرۆڤەکان دەکات تەندروستێکى باشتریان هەبێت.

 

سەرەڕاى ئەو سودانە، پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و بڕێکى زۆر سلیلۆزى کواڵێتى بەرزى تێدایە کە هاوکارى هەرسکردن دەکات، هەروەها سودى بۆ پێست هەیە و دژە پیربوونە.