ناس کورد-
ئەندمێکى لیژنەى تەندروستیی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنى پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەى کەمى دەرمانى شێرپەنجە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گەلاوێژ عوبێد کە ئەندامى لیژنەکەیە ئەمڕۆ سێشەممە (15ی حوزەیرانی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى لیژنەکەدا کەمى دەرمانى شێرپەنجە تاوتوێکراوە.
وتیشى، "ڕه‌زامه‌ندی دراوه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو زیاد بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه".
گەلاوێژ عوبێد باسى لەوەشکرد، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه و سكاڵایانه‌ی كه له‌لایه‌ن دكتۆره‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كه كراوه كه به‌وته‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕی هه‌یه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی پارێزگای ھەڵەبجە، دوای ڕاوێژ‌و گفتوگۆی ئه‌ندامان بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون و گه‌یشتن به‌ڕاستییه‌كان و دیاریكردنی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و ئه‌نجامدانی رێكاری یاسایی له‌وباره‌یه‌وه.