گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەی پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەک دەکات

2019.03.10 - 15:12
سبەی پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەک دەکات

 

ناس کورد-

لە دانیشتنی سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەک ئەنجامدەدات، کە هەمواری یاسای دەستەی دەستپاکی و سزا داراییەکانی تێدایە.

 

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عیراق، کارنامەی دانیشتنی دووشەمە11/3/2019ی پەرلەمانی عیراق کە کاتژمێر1ی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات بریتیە لە: "خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای قازانجی نایاسایی، خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی، خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای سزا داراییەکان، خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای زیادەڕەوی و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای ڕەگەزنامە".

 

هەرچەندە بڕیاربوو دانیشتنی پەرلەمانی عیراق لە نێو بینای پەرلەمان نەبێت و لە ناوچەی عەلاوی بێت هاوشێوەی دانیشتنی پێشوو، بەڵام فەرمانگەی پەرلەمان ڕایگەیاند دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەمە لە هۆڵی کۆنگرەکانی بینای پەرلەمانی عیراق دەبێت.