ناس کورد-
وەزیری دارایی هەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی عێراق و لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) کۆبووەوە و ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی له سالم جواد عبدالهادی، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) كرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه و تاوه‌كو بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به سودی گه‌لی عێراق كۆتایی بێت. "
ئەوەش خراوەتەڕوو، "كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (11ی دووه‌م د) لە یاسای بودجە ژمارە 23 ی ساڵی 2021، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه به ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی (تی بی ئای) لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوەی یاساکەدا وەک پابەند بوونی هەردوولا."