ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی ژن و مێردێکی ئێرانیی بە سێ پارچە شوێنەوارەوە لە شارۆچکەی تەوێڵە راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور (سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " بەمەبەستی نه‌هێشتنی دیارده دزێو و نه‌خوازراوه‌كان و ڕێگریكردن به كڕین و فرۆشتنی شوێنه‌وار و مامه‌ڵكردن و هه‌ڵگرتنی به‌هه‌رجۆرێك له جۆره‌كان، هێزه‌كانمان له بنكه‌ی ئاسایشی ته‌وێڵه توانیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن به (3) پارچه شوێنه‌واره‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو تۆمه‌تباره‌كه ژن و مێردن و هاووڵاتی ئیرانین و فارسن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دۆسیيه‌ی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه."