ناس کورد-
حکومەتی هەرێم 10 ملیار دیناری بڕی 10 ملیار دیناری بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێگای كه‌لار - سلێمانی ته‌رخان كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوێكی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ، بڕی 10 ملیار دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای كه‌لار – سلێمانی.
له نووسراوه‌كهدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌پێی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومی ژماره 2ی ساڵی 2016ی وه‌زاره‌تی پلاندانان پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌ركرێت.
ڕێگای نێوان کەلار – سلێمانی بە "ڕێگای مەرگ" ناسراوە و مانگانە چەندین ڕووداوی هاتوچۆ و چەندین قوربانی لێدەکەوێتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا چەند ڕۆژێکە چالاکانی سنورەکە هەڵمەتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاندووە و هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن.