ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى گۆڕان رایگەیاند، زیندانیانیەکانی دهۆک لە دۆخێکی باشدان، تەندروستییان باشە، پێیان وتین لە ژێر هیچ فشارێکی زینداندا نین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاخەوان ڕەئوف بەگ، پەرلەمانتارى گۆڕان و سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانى کوردستان (15ى حوزەیرانى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا باس لە ناوەڕۆکى سەردانێکى لیژنەکەیان دەکات بۆ زیندانیانى بادینان لە رۆژى پێنجشەممەى رابردوو و ئاماژە بەوە دەکات، زیندانییەکان گلهییان لەبابهتی جێگه و ڕێگهیان نهبوو ههم تهندروستیان باش بوو ههم لهباری دهرونییهوە باش بوون، وە ههم جێگە و ڕێگهشیان باش بوو.
دەشڵێت "ئهنجامی دانیشتنهکە ئاوا بوو کە توانیمان مواجە و بینینی کهسوکار و مناڵ و دایک و باوکیان بۆ ڕێک بخهین.
ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕان رونیدەکاتەوە، قسهمان لهگهڵ زیندانییەکان کردن پێمان وتن کە ئێوە هیچ فشارێکتان لهسهره؟ یان هیچ حاڵهتێکی دهرونیتان بهرامبهر دهکرێت؟ ئهوهی کەئیستیفزارەیان ههرشتێکی لهو بابهتهیه؟ لهوهڵامدا ئهوەبوو کە ئهوان کێشهی تهندروستیان نییه، کێشهی جێگهیان و ناڕهحهتیان نییه.
شاخەوان رەووف بەگ سەردانەکە بە باش ناودەبات و دەڵێت "ئهوان بهئێمهیان وت باری تهندروستیمان باشە هەروەها لهژێر هیچ فشارێکی زینداندا نیین."
دادگاى تەمیزى هەرێم رۆژى شەشى ئایارى 2021 بڕیارى سزادانى ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکانى بادینانى پەسەند کرد و حەوت تۆمەتى لەسەریان بەفەرمی جێگیركرد لەقۆناغی كۆتایی حكومەكەدا.
بڕیارەکە لەلایەن دەستەى قەزایی دادگاکەوە بەسێ دەنگ بەرانبەر دوو دەنگى دژ پەسەندکرا، بەڵام پارێزەرانى دۆسیەکە دەڵێن هێشتا ڕێگەیەک ماوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزاکە.
بەشدار حەسەن یەکێک لە پارێزەرانى دۆسیەکە رۆژى پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ئەگەر دوو ئەندامى دادگاى تەمیز کە چەندین ساڵ ئەزمونیان هەیە قەناعەتیان بەو بڕیارە نەبێت، چۆن قەناعەت بە راى گشتى و کەسوکارى سزاداراوان دەکرێت لەو بارەیەوە".
وتیشى "تاکە رێگەیەک کە مابێت پەناى بۆ ببەین، راستکردنەوەى بڕیارى تەمیزە کە لەماوەى سێ رۆژدا دەبێت و دەکرێت لەلایەن داواکارى گشتى، خودى سزادراوان و پارێزەرانەوە داواى پێداچونەوە بکرێت، ئەوەش رێوشوێنێکى یاساییە".
بەشدار حەسەن دەڵێت، بۆ ئەو هەنگاوەیان پشت بەدوو "هەڵە"ى کەیسەکە دەبەستن، یەکەم ناکرێت لەهۆڵى دادگا ئاسایش خۆى حەکەم و لایەنێکى دۆسیەکەش بێت، دووەم لەکاتى ئیفادە وەرگرتن سزادراوەکان پارێزەریان لەگەڵ نەبووە و لەژێر هەڕەشەدا دانپێدانیان پێ واژۆکراوە.
باسى لەوەشکرد، ئەگەر ئەو رێگەیەش سودى نەبوو، سەرۆکى هەرێم دەتوانێت لێبوردنى تایبەت بۆ سزادراوان دەربکات.
دادگاى تاوانەکانى دووى هەولێر 16 ى شوباتى 2021 بڕیاریدا هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم بە شەش ساڵ زیندانى سزا بدرێن، بەتۆمەتى سیخوڕى و مەترسی بۆ سەر ئاسایشى هەرێم و بڕیارەکەش کاردانەوەى زۆرى نێوخۆیى و دەرەکى لێکەوتەوە.
بەڵقیس والى نوێنەرى ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچ لەعێراق (5ى ئایارى 2021) بە ئاژانسى فرانس پرێسى راگەیاند "هەست بەنیگەرانى سزادانى دەستگرکراوانى بایدینان دەکەین بەهۆى ویستێکى سیاسى و ئاڕاستەکانى دادگاى پێداچوونەوە کە پێوەرەکانى دادگایەکى دادپەروەرانەى پشتگوێ خست".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ئەنجامە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە تاچەندە دەسەڵاتدارانى هەرێم ئازادیی ڕادەربڕین پێشێل دەکەن.